میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردۆتەوە، وەزارەتی دادی ئەو وڵاتە 63 یاداشتنامەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر 39 پەڕلەمانتار رەوانەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی تورکیا کردوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یاداشتە نێردراوەکان بریتیبون لەتۆمەتبارکردنی 32 پەرلەمانتاری سەر بەهەدەپە، لەناویاندا سێزای تەمەلی، موعەزەز ئۆرهان ئیشیک، تەیب تەمێل‌و عائیشە ئاجار باشاران، ئەوە جگە لەچوار یاداشت سەبارەت بەساڵحە ئەیدەنیز هاوسەرۆکی پارتی ناوچە دیموکراتییەکان‌و پەرلەمانتاری سەر بەشاری ئامەد.

شارپرێس نووسی: لەناو یاداشتەکانی تایبەت بەهەڵگرتنی پارێزبەندیی دۆسیەی کەمال کڵیچدار ئۆغڵوی سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) هاتوە کە پەیوەستە بەبابەتی سوکایەتیکردن بەڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی ئەو وڵاتە، هەروەک یاداشتی هەڵگرتنی پارێزبەندیی لەسەر ئومێد ئۆزداغ سەرۆکی پارتی سەرکەوتنیش هەیە.

ئەوەش هاتوە، جەمال ئەنگین یورتی پەڕلەمانتاری هەدەپە لەسەر شاری ئۆردو بەتۆمەتی سوکایەتیی بەئەنقەست‌و هەڕەشەکردن لەبەرامبەر لەتیف شیمشەکی ڕۆژنامەوان، لەمیانی بەشداریکردنی لەبەرنامەیەکی گفتوگۆکاریی ناوی لەناو یاداشتەکەدا هاتوە.