سوپای ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی خۆیی لە سووریا پشت ڕاست کردەوە و وتی ئەو هێرشە خەسارێکی بەدواوە نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئەمریکا هاویشتنی مووشەک بەرەو بنکەی سەربازیی خۆیی لە سووریا پشت ڕاست کردەوە. لە هەمان پێوەندیدا سوپای ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە دوو مووشەک بنکەیەکی گەشت لێدانی سەربازی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووەتە ئامانج.

بەم حاڵەوە سوپای ئەمریکا وتی کە هیچ خەسارێک لە ئەو بنکە نەدراوە.

سوپای ئەمریکا لە بەیاننامەکەی خۆیدا هەروەها ڕایگەیاند کە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک سەردانی شوێنی پێکانی مووشەکەکەیان کردووە و سێهەمین مووشەکی نەهاوێژراویشیان لە هەمان شوێن دۆزیوەتەوە. ئەو بنکە ئەمریکییە کە کراوەتە ئامانج لە شەدادێ بووە.