ڕێزان گالۆ ھاوسەرۆکی پێشووی دەستەی پاراستنی ھەرێمی جەزیرە و ڕاوێژکاری سەربازیی ئێستای ھەسەدە لەگەڵ دووان لە ھاوڕێکانیدا لە بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیادا گیانیان لە دەستدا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی هەواڵی میدیا کوردییەکان، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلی ڕێزان گالۆ ، خۆی و دوو ھاوڕێی لە کۆبانێ گیانیان لە دەستداوە.

ماوەی دوو رۆژە تورکیا دەستی کردووە بە بۆردومانی چڕی ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی سووریا و دامەزراوە نەوتییەکان و پاڵاوتنگەکان دەکاتە ئامانج و دەیەوێت بە پەکخستنی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان خەڵک ناچار بکات کوردستانی سووریا چۆڵ بکەن.