بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران لە پێکهێنانی کومیتەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە نائارامییەکانی ئەم دواییە هەواڵی دا و وتی: لە درێژەی بەرگری لە مافی خەڵ و سەروەری یاسا کومیتەی لێکۆڵینەوە، بریتی لە نوێنەرانی دامودەزگا پێوەندیدارە دەوڵەتی و نادەوڵەتیەکان لە وەزارەتی ناوخۆ پێک هاتووە.
ناوبراو هەروەها زیادی کرد: ئەو کومیتەی ئەرکیەتی کە بەدی هاتنی مافی ئەوانەی کە خەساریان بەرکەوتووە لە نائارامییەکاندا، بە شێوەی جیدی شوێنگیری بکات.