لە ئاژاوە و بشێوی دوێنێ شاری جوانڕۆ هەندێ کەسی ئاژاوەگێڕ لەو شارە دەستیان دایە سووتاندی ماڵی خەڵکی و ترساندن و تۆقاندنی ژن و منداڵان .

ئەو ماڵە ژن و منداڵی تێدا بووە کە ئاژاوە گێڕەکان بە هاندان و دنەدانی گرووپە تیرۆریستییەکان سووتاندیان.

محەمەد پوور هاشمی، سەرپەرەشتیاری جێگرایەتی ئاسایشی ئیدارەی پارێزگای کرماشان بە هەواڵنێری مێهر وتی: ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی قۆستنەوەی ناڕەزایەتییەکان لە شاری جوانڕۆ لە لایەن هەندێ کەسی تێکدەر و ئاژاوەگێڕەوە، هێرش کرایە سەر ماڵی خەڵک و خەساری زۆر بەر شوێنە گشتییەکان کەوت.

پوور هاشمی بە ئاماژە بەوەی کە کەسانێکی چەکدار کە لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە دنە درابوون لە گەڵ هێزە ئەمنییەکان بە شەڕ هاتوون، ڕایگەیاند کە یەک یا دوو کەس لە شاری جوانڕۆ دوێنێ گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی: دوو خانوو سووتێندراوە کە بنەماڵەی تێدابووە و ژن و منداڵی خەڵک تێدا کەوتوونەتە بەر پەلاماری ئاژاوەگێڕان.