بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزی وشکایی سپای پاسداران ئەو ڕاگەیێندراوەی دوابەدوای جوولەی گرووپە دژە شۆڕشەکانی جودایی خواز لە ناوچەی باکووری ڕۆژاوای ئێران دەرکرد.
لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: دوابەدوای جووڵەی گرووپە دژبەرە جودایی خوازەکان لە باکووری ڕۆژاوای ئێران و دروست کردنی ئاژاوە لەهەندێک ناوچە، بڕیارگەی حەمزە سەیدوشوهەدای هێزی وشکایی بە تۆکمە کردنەوەی هێزەکانی خۆی لە ئەو ناوچە جوگرافیاییە و بەکارهێنانی خەڵکی خۆجەیی هەوڵ بۆ بەرەنگار بوونەوەی یەکلایی لەگەڵ هۆکارەکانی نائارامی لە ناوچەکە دەدات.
لە درێژەدا هاتووە وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە ئاسایشی خەڵک و ناوچەکە هێڵی سووری خۆمان دەزانین، هۆشداریی دەدەین کە لە ئەگەری درێژەی نائارامییەکان، هێزەکانی بڕیارگەی حەمزە و دیکەی هێزەکان، بەرەوڕوو بوونەوەی یەکلاییمان لەگەڵیان دەبێت.