سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە پشتیوانی ئاشکرای ئەمریکا و فەرەنسا و ئەوروپا لە تیرۆریزم و ئاژاوەگێری لە ئێران، وتی: ئەم پشتیوانی کردنە لە بەرژەوەندی ئەوان نابێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، وتی: دوژمنی زەخم لێدراوی شۆڕشی ئیسلامی بە رێکخستنی شەڕی تێکەڵ بۆ تێکدانی پێشکەوتنی وڵات لە ڕێگای گورز وەشاندن لە ئاسایش، ئابووری، خوێندن و بەرهەم هێنانی وڵات، هاتووەتە مەیدان.

رەئیسی زیادی کرد: شەهادەتی منداڵان، ژنان، پیاوان و پارێزەرانی ئەمنییەت بە دەستی ئاژاوەچییەکان دڵتەزێنە و سزادانی تیرۆریستان بە گوێرەی یاسا و بۆ ڕێگری لە خەسار گەاندنی تیرۆریستان و ئاژاوەچییەکان بە گیان و‌ماڵی خەڵک، خواستی هەموانە کە دەبێت بە پەلە ئەنجام بدرێت.

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە پشتیوانی ئاشکرای ئەمریکا، فەرەنسا و‌چەند وڵاتی ئەوروپایی دیکە لە تیرۆریستان و ئاژاوەچییەکان، هۆشداریی پێیان دا کە پشتیوانی لە تیرۆریزم لە بەرژەوەندی ئەمریکا و فەرەنسا و ئەوروپا نابێت.