بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەجاد مەلایری ڕایگەیاند: 2 کەسی پێوەندیدار بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دژە شۆڕش کە هەوڵی ناسینەوەی هێزە ئەمنییەکان لە ئەو شارە و ناردنی وێنە بۆ کەناڵەکانی دوژمنیان دابوو لەلایەن ئیتلاعاتی سوپاوە دەستگیر کران.
ناوبراو زیادی کرد: دەستگیرکراوەکان لە لێدوانەکانی خۆیاندا دانیان پێداناوە کە ئامانجی سەرەکیان دروست کردنی ڕق و قینی ناوخۆیی لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکان بووە.
دادستێنی گشتی ئیسلام ئاوای ڕۆژاوا وتیشی: ناسینەوەی کەس یان کەسانی پێوەندیدار لە بەرنامەدایە کە بە هەندێک ئەنجامیش گەییشتووین.