بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد تەقی ئۆسانلو فەرماندەی قەرارگای حەمزە سەیدوشوهەدای سپا لە کاردانەوە بە ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی مووشەکی و درۆنی سپا لە دژی گرووپە جودایی خوازەکانی نیشتەجێی هەرێم وتی: ئێمە بنکەی ئەو گرووپانەمان لە قووڵایی 70 تا 80 کیلۆمەتری کردە ئامانج.
ناوبراو وتی: ئەو گرووپانە لە نائارامییەکانی ئەم دواییە لە ئاگرتێبەردان لە بانکەکان، کوشتن و هێنانی چەکی جەنگی بۆ ئێران ڕۆڵیان هەبوو.
ئۆسانلو ڕایگەیاند: دوای هێرشی دوایین جارمان بەرپرسانی هەرێم داوای ماوەیان کردبوو تا ئەو گرووپانە کۆ بکاتەوە بەڵام ئەوان پابەندی بەڵینەکەیان نەبوون و ئەو گرووپانە سنوورەکانیان چۆڵ نەکرد. ئەو ناوەندانەش کە پێشتر کرابوونە ئامانج، لە شوێنگەلێکی دیکە جێگیر کران کە ئەوانەش ناسرانەوە و ئەمڕۆ کرانە ئامانج.