سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کاردانەوە بە پەیامی سەرەخۆشی ئەمریکا بە بۆنەی ڕووداوی تەقینەوەی تیرۆریستی لە ئەستەنبۆڵ، جەختی کرد کە ئەو هەوڵەی ئەمریکا وەکوو گەڕانەوەی بکوژ بۆ شوێنی ڕوودانی کوشتنەکەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، دوای تەقینەوە لە شەقامی ئیستقلال لە شاری ئەستەنبۆڵ، دەوڵەتی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئەو هەوڵە تیرۆریستییەی ئیدانە کرد.

جان پی یێر، وتەبێژی کۆشکی سپی لە ئەو بارەوە لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد: دڵی ئێمە لەلای بریندارەکانە، لە ناخی دڵیشەوە سەرەخۆشی لە ئەوانە دەکەین کە ئازیزیان لە ئەو ڕووداوە لەدەست داوە.

ناوبراو وتیشی: ئێمە شان بەشن لە پاڵ هاوپەیمانی خۆمان تورکیا، لە ناتۆ و لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم وەستاوین.

لە کاردانەوە بە ئەو ڕووداوە سولەیمان سۆیلۆ جەختی کرد: پەیامی سەرەخۆشی ئەمریکا وەکوو گەڕانەوەی بکوژ بۆ شوێنی تاوانەکەیە

ناوبراو واشنتۆنی خستە بەردەنگەوە و وتی: بەداخەوە کەسانێک کە ئێمە بە هاوپەیمانی خۆیان دەزانن خۆیان پاڵپشتی دارایی لە تیرۆریستەکان دەکەن و لە ناوچەگەلێک کە لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیاندایە، پەنا دەدەن.