بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ڕافائێل گرۆسی، بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە کاردانەوە بە ڕاگەیاندنی هەواڵی چێ کردنی مووشەکی بالستیکی هایپێرسۆنیک(سەروو دەنگ) پاگەندەی کرد چێ کردنی مووشەکی بالستیکی هایپێرسۆنیکی ئێران، نیگەرانیەکان سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران زیاد دەکاتەوە.
ناوبراو وتی: دەبینین کە هەموو ئەو ڕاگەیاندنانە سەرەنجەکان زیاد دەکاتەوە، نیگەرانییەکان زیاد دەکاتەوە، سەرەنجەکان بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران زیاد دەکاتەوە.
سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە دوێنێ پێنجشەممە لە چێ کردنی مووشەکی بالستیکی هایپێرسۆنیک لەلایەن سوپاوە بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی قەڵغانە ئاسمانییەکان هەواڵی دا.