فەرماندەی هێزی هەوا فەزای سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە چێکرانی مووشەکی باڵستیکی هایپرسۆنیک هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی یازدەهەمین ساڵوەگەڕی شەهادەتی سەردار حەسەن تێهرانی موقەدەم وتی: سوپا مووشەکی باڵستیکی هایپرسۆنیکی چێکردوە کە هەموو قەڵغانەرئاسمانییەکان دەبڕێت.

حاجی زادە زیادی کرد: ئەم مووشەکە نوێیە هەموو قەڵغانە مووشەکییەکان دەشکێنێت و پێم وا نییە تا دەیان ساڵی دیکەش تەکنۆلۆژیای باڵا دەستی ئەمە ببێت کە بتوانێ بەرەنگاری ببێتەوە.

وتیشی: ئەم مووشەکە سیستەمی دژە مووشەکی دوژمنان دەکاتە ئامانج و پێشکەوتنێکی گەورەیە لە بواری مووشکەیدا کە ئەمنییەتی وڵات بەرز دەکاتەوە.

بە وتەی فەرماندەی هەوا فەزای سوپا ئەم مووشەکە خێرایی زۆر زۆرە و هەموو قەڵغانەکان لە ناو کەش و دەرەوەی کەش دەبڕێت.