سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: مەجلیس نمانەی یەکگرتوویی هۆز و ئایین و ئایینەکانە و هەر جۆرە شکاندنی یەکگرتووییەک لە نێوانیاندا، ئاو لە ئاسیاوی دوژمن کردنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد تەقی نەقدعەلی نوێنەری خەڵکی خومەینی شار لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی گشتی مەجلیس وتی: ئەم ڕۆژانە لە هەندێک تریبوونەوە باس لە ڕێفراندۆم دەکرێت؛ بانترین ڕێفراندۆم لەلایەن سیستەمی ئایینەوە پێشکەش کراوە. 1400 ساڵ لەمەوپێش لە بیابانی غەدیر بانترین ڕێفراندۆم بۆ ویلایەتی ئیمام عەلی ڕووی دا و سیستەمی ئیسلامی ئێران تەنیا دەسەڵاتێکە کە حکومەتی خۆیی لەسەر ڕێفراندۆم داناوە.

ناوبراو وتی: کەسانێک کە بە بەرەکەتی ئەم دەسەڵاتە ناویان دەرکردووە، ئاوەها قسەگەلێکی جودایی خوازانە نەکەن.

نەقدعەلی زیادی کرد:کەسانێک کە پاگەندەی نەبوونی ئازادی دەکەن، ئەگەر ئازادی نەبوایە، ئێوە هەموو هەفتەیەک لە پشت تریبوونەوە هەر شتێک کە دڵتان دەخوازێت بە کۆماری ئیسلامیتان ناگوت.

هەروەها وتیشی : داواکارم بەرپرسان بە ئو کەسانە بڵێن کە ئاوەها باسگەلێک نەکەن تا هەموو هەینییەک فیتنەیەک نەبینین لە گۆشەیەک لە ئێرانەوە.

محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیس وەڵامی قسەکانی نەقدعەلی گرتە ئەستۆ و وتی: هەموو شتێکمان لە گرەوی یەکگرتووییدایە و : مەجلیس نمانەی یەکگرتوویی هۆز و ئایین و ئایینەکانە و هەر جۆرە شکاندنی یەکگرتووییەک لە نێوانیاندا، ئاو لە ئاسیاوی دوژمن کردنە.