سەرۆکی رێکخراوەی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند: ئێران بە مەرجی هەڵگرتنی گەمارۆکان پابەند دەبێتەوە بە رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محمەد ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوەی وزەی ئەتۆمی لە دیمانە لە گەڵ میادین جەختی کرد دەبێ دۆسیەی تۆمەت لێدان و پاگەندە بڵاو کردنەوە دژی پلانی ئەتۆمی ئێران و دانوستانەکان دابخرێت.

وتیشی: هەر جۆر رێککەوتنی ئەتۆمی دەبێ بە جۆرێک بێت کە هەموو لایەنەکان پێبەندی بن.

ئیسلامی جەختی کرد: تاران پایبەندە بە رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 بەو مەرجەی لایەنی بەرانبەریش پابەند بێت بە گرینگترین برگەی واتا هەڵگرتنی گەمارۆکان.