بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمانیتۆر، گرووپی ناسراو بە داعش، لەم دواییەدا چالاکییەکانی خۆیی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا پەرەپێداوە.
داعش لە 14 ی ئۆکتۆبەر بەرپرسیارێتی ئۆپراسیۆنێکی لە گوندی تێل ئێلۆ لە پارێزگای حەسەکە لە ئەستۆ گرت. ئەو هێرشە عەمیدی بەندەر حەمیدی هادی، کوڕی ڕێبەری هێزەکانی سنادید کە لە لایەن عرەب شمرەوە پێک هاتبوو، کردە ئامانج. ئەو هۆزە لە لایەن هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و هاوپەیمانی دژە داعشەوە کار دەکەن.
هەروەها داعش لە 19 ی ئۆکتۆبەریش عامر عەوەز شاوی ، یەکێک لە ئەندامانی پێشووی هێزەکانی سووریایدیمۆکراتیک و ئەیمەن شاوی هاوڕێی لە بەسرە لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور تیرۆر کرد.
زەینولعابدین عەکیدی، ڕۆژنامەڤان لە دەڤەری دەیرەزوور بە ئەلمانیتۆری وت: داعش ئۆپراسیۆنی خۆیی لە ئەو ناوچە بەس بۆ گەڕانەوەی توندئاژۆیانەتر، بۆ چەند ڕۆژ یان چەند هەفتە دوا دەخات.جگە لە ئەوە هەندێک لە هۆزەکان خەریکی دروست کردنی بەستێنی گونجاو بۆ گەڕانەوەی داعشن.
هەروەها وتیشی کە لەنێو ئاسایشی لاواز و گەندەڵی هێزەکانی هەسەدە و داعش خۆی تۆکمەتر دەکاتەوە.
عەکیدی وتیشی کە داعش بۆ ئازاد کردنی هێزەکانی خۆیان بەرتیل دەدەن و لە نێو گوندەکاندا دزەیان زۆرە و هەندێک جاریش زەکاتی زۆرەملێ لە خەڵکی ئەو گوندانە وەردەگرن.