پارێزگاری کوردستان لە کاردانەوە بە هەواڵ و پاگەندە بڵاو کراوەکان لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان، وتی: هیچ کەسایەتییەکی ناودار نەچووەتە سەقز و رێگاکان کراوەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا، پارێزگاری کوردستان وتی: نە ئینترنت پچراوە و نە رێگای سەقز داخراوە و نە هیچ گردبوونەوەیەک بووە و نە جێگایەک سووتاوە.

وتیشی: هیچ کەسایەتییەکی ناسراو نەهاتووەتە سەقز و دۆخی شارەکە هێورە و رووداوەکانی بەردەم هۆتێل کوردی سەقز، بە هۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی درۆ لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بووە.

زارعی کووشا ئەوەشی وت کە هیچ رێگرییەک نییە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێورەسم. ئەگەرچی بنەماڵەی ئەمینی رایانگەیاندووە هیچ ڕێورەسمێکیان نابێت.