سەرچاوەیەکی سەر بە دژبەرانی سووری لە فەرمانی سوپای تورکیا بە هەیئەت تەحریرولشام بۆ کشانەوە لە عەفرین لە دەڤەری باکووری ڕۆژاوای حەلەب هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلقودس ئەلعەرەبی، سەرچاوەیەکی سەر بە دژبەرانی سووری لە فەرمانی سوپای تورکیا بە هەیئەت تەحریرولشام بۆ کشانەوە لە عەفرین لە دەڤەری باکووری ڕۆژاوای حەلەب هەواڵی دا.

ئەو سەرچاوە کە ناوی ئاشکرا نەکرد لە درێژەدا ڕایگەیاند: سوپای تورکیا تا ڕۆژی پێنجشەممە ماوەی داوەتە هەیئەت تەحریرولشام بۆ چوونە دەرەوەی تەواو لە عەفرین و دەڤەرەکەی و گەڕانەوە بۆ ئەدلەب بە بێ هیچ مەرجێک.

ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە بەرەی نوسرە بە پێی ئەو فەرمانەی تورکیا، ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی خۆیی لە عەفرینەوە بەرەو ئەدلەب خستووەتە ڕێ.

ئەو سەرچاوە وتیشی کە ئەو چوونە دەرەوە هەروەها پێوەندی هەیە بە خۆپیشاندانی بەربڵاوەوە کە لە ناوچەی دەڤەری باکووری حەلەب و ڕۆژهەڵاتیدا لە دژی کۆنترۆڵی بە دەستی تیرۆریستەکانی برەی نوسرە بەڕێوە چووە.

بەرەی نوسرە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو هەڵی کواتەی سەر عەفرین و لە ڕۆژی هەینی کۆنترۆڵی کرد.