بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە هەندێک پاگەندە سەبارەت بە ناردنی چەک لەوانە درۆنی سەربازی لەلایەن ئێرانەوە بۆ شەڕ دژی ئۆکراینا، ئەو پاگەندەگەلی بە دوور لە ڕاستی وەسف کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەو پاگەندە بێ بنەماگەلە کە لەسر بنەمای زانیاری هەڵە و ڕەوتی دوژمنانە دێتە ئاراوە، بەشێک لە هەوڵەکان بۆ دروست کردنی کەشی سیاسی و ئامانجداری دامودەزگا مێدیاییەکانی هەندێک لە وڵاتەکان لە دژی کۆماری ئیسلامی وەسف کرد و بەم پێیە ئامادەیی ئێران بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکراینا بۆ چارەسەری ناڕوونی و پرسیارەکانی ڕاگەیاند.