بە پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی کاروباری ناوخۆیی ئێران و شۆراکانی مەجلیس، بە هیچ شێوەیەک لێدانی فیزیکی لە کاتی دەستگیر کردن، گواستنەوە و جێگیر بوونی مەهسا ئەمینی لە ئارادا نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆبوونەوەی گشتی ئەمڕۆی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی کاروباری ناوخۆیی ئێران و شۆراکان سەبارەت بە رووداوی گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمین خوێندراوەیەوە.

لە دەقی ڕاپۆرتی ئەو کۆمیسیۆنە هاتووە کە بە پێی لێکۆڵینەوەکان چ لە کاتی گواستنەوەی خاتوو ئەمینی بۆ ناو ئۆتۆمبێلی پۆلیس، چ لە ناو ئۆتۆمبێلەکە و گواستنەوەی بۆ ناوەندی پۆلیس هیچ جۆرە لێدانێک لە ئارادا نەبووە و ئەو خوالێخۆشبوە خۆی لە هۆش دەڕوات و دەستبەجێ لەگەڵ ناوەندی فریاکەوتن پێوەندی دەگیردرێت و لە کاتی گەییشتنی هێزەکانی فریاکەوتن ناوبراو هیچ جۆرە نیشانەیەکی هەناسەدانی نییە و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەسرا و هەر لەوێ پاش چەند ڕۆژی گیانی لەدەست دەدات.