سەرۆکی نوێی دەوڵەتی سوید کە حەوتەی داهاتوو دێتە سەر کار رێککەوتنی ئەنقەرە و ستۆکهۆڵم بۆ رادەست کردنەوەی کوردەکان جێبەجێ دەکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئۆلف کریسترسۆن سەرۆکی نوێی دەوڵەتی سوید رایگەیاند کە رێز لە ڕێککەوتنامەی نێوان سوید و تورکیا بۆ تەڤل بوونی سوید بە ناتۆ دەگرێت.

سوید و فیلاندا بەچاودێری ناتۆ، لە مانگی جوون رێککەوتننامەیەکیان لە گەڵ تورکیا واژۆ کرد کە بەو پێیە، تورکیا لە بەرانبەر بەڵێنی ئەم دوو وڵاتە بۆ رادەست کردنەوەی کوردەکان بە دەوڵەتی ئەنقەرە و هەڵوەشاندنەوە گەمارۆی چەک دژی تورکیا، ئامادەیە ڕەزامەندی لە سەر ئەندامێتی ئەوان لە ناتۆ رابگەیێنێت.

لە سی وڵاتی ئەندامی نانۆ 28 وڵات رازیە بە ئەندامێتی فیلاندا و سوید بەڵام هێشتا تورکیا و هەنگاریا رەزامەندی خۆیان رانەگەیاندووە.