سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى ڕایگه‌یاند ده‌چنه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مرۆى په‌رله‌مان و ده‌نگ به‌ دكتۆر له‌تیف ره‌شید ده‌ده‌ن بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڤیان سه‌برى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ میدیاكانى نزیك له‌ حزبه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند:  بڕیاریداوه‌ به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مرۆى په‌رله‌مانى عێراق بكات.

وتیشى، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌نگ به‌ د. له‌تیف ره‌شید ده‌ده‌ن بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق.

مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، بۆ ده‌ربازبونى عێراق له‌ چه‌قبه‌ستوى سیاسى كاندیده‌كه‌یان ڕێبەر ئەحمەد كشاندۆته‌وه‌.