جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران نەوتراوەکانی دۆسیەی مەهسا ئەمینیی بۆ یەکەم جار خستە ڕوو و وتی: ئاژاوەگێڕان مەهسایەکی دیکەیان لە لوڕستان کوشت و دەیانەویست بڵێن کاری کۆماری ئیسلامییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید مەجید میر ئەحمەدی جێگری ئەمنیەتی ئینتزامی وەزیری ناوخۆی ئێران بە ئاماژە بە بەڵگەیەک کە بۆ یەکەم جار بڵاو کراوەتەوە، وتی: باوکی مەهسا ئەمینی فەرمانبەری دابینی کۆمەڵایەتی بووە و لە یەکەمی خەرمانانی ساڵی 95 نامەیەک بۆ بەرپرسی گشتی دابینی کۆمەڵایەتی دەنووسێت و تێیدا دەڵێت کە کچەکەی نەخۆشە و ئەبێ چاوەدێری بکرێت، ئەبێ هەر مانگە بچێتە تەبرێز و ڕایدەگەیێنێت چۆن هیچ خزمێکیان لە سنە نییە داوا دەکات تا بچێتە تەبرێز.

ناوبراو زیادی کرد: لە سەرەتاوە نکۆڵی دەکرا مەهسا ئەمینی هیچ نەخۆشییەکی نییە بەڵام ئەو بەڵگە باس لە ئەوە دەکات کە ناوبراو نەخۆش بووە.

جێگری ئەمنیەتی ئینتزامی وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: ئێستا بەڵگە و نامەگەلێکی زۆرمان لە بەردەستە،گرتە ڤیدیۆییەکانی خەواندنی خوالێخۆشبوو مەهسا ئەمینیش لە بەردەستە.

دانپێدانانی باوکی مەهسا ئەمینی لەسەر لێنەدانی کچەکەی

میر ئەحمەدی وتی: لە یەکێک لە گرتە ڤیدیۆییەکان ئاشکرایە کە دادوەر دەچێتە سەر سەرینی مەهسا ئەمینی و باوکی پشت راستی دەکاتەوە کە لە کچەکەی نەدراوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە نائارامییەکان وتی: لە دانپێدانانەکان و ڕاپۆرتی دەستگیرکراوەکان ڕاشکاوانە کەڵکوەرگرتنی دوژمنان بەرچاوە، ڕێنمایی و پشتیوانی دارایی و مێدیایی بۆ چڕ کردنەوەی کەشی شێواو دیارە.

میر ئەحمەدی درێژەی دا: هەندێک لە وڵاتەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ هاتنە ناو نائارامییەکانەوە و ئەمریکا و ئیسرائیل بە شێوەی ڕاستەوخۆ پاڵپشتیان لە خۆپیشاندانەکان کردووە و نیشانی دەدات کە دوژمنانی ئێمە ناڕەزایەتییەکان کۆنترۆڵ دەکەن.

ئایا بابەتی مەهسا ئەمینی کارێکی پلان بۆ داڕێژراو بوو؟

جێگەی ئەمینیەتی و ئینتزامی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: بەڵام پرسیارێک کە هەیە ئەوەیە کە ئایا بابەتی مەهسا ئەمینی هەوڵێکی پلان بۆ داڕێژراو بۆ گەییشتن بە ئەو ئۆپراسیۆنە بووە یان نا؟ ئاڵبەت لە پشکنینەکانی ئێمە و پزیشکی داد ئەو شێوەی بیرە ڕەت کرایەوە بەڵام ئاشکرایە کە بەهۆی دواخرانی 48 کاتژمێر لە ڕاگەیاندن، دوژمنان توانیان گێڕەوەری یەکەم بن.

پرسی کوژرانی مەهسایەکی دیکە لە لوڕستان

ناوبراو وتی: دوژمنانی تێکۆشین تا لە دەفرایەتی خێڵکەتی بەڵکوەربگرن و دوای خانمی ئەمینی ، خاتوونێکی دیکە بە ناوی مەهسا لە لوڕستانیان لە دەرەوەی نائارامییەکان کوشت و گەیاندیانە نەخۆشخانە و ئەو کوشتنەیان دایە پاڵ کۆمارەی ئسیلامی ئێران بەڵام زیرەکی بنەماڵەی ئەو خاتوونە ئیزنی نەدا تو دوژمنان بگەنە ئامانجی خۆیان.

جێگری ئەمنیەتی و ئینتزامی وەزارەتی ناوخۆ وتی: زیاتر لە 20 کەس لە دەرەوەی خۆپیشاندانەکان بە ئامانجی سئناریۆی کوشتن و چڕ کردنەوەی نائەمنییەکان کوشت و ئامانجی دوژمنیش ئەوە بوو تا بۆ دژایەتی لەگەڵ دەسەڵات هەر کەسێک هەست بە نائەمنی بکات.

پلانڕێژییەکانی دوژمن بە گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی کەوتە پێشەوە

میر ئەحمەدی وتی: دوژمن لە پێشەوە پلانڕێژی کردبوو کە بە گیانلەدەستدانی خاتوو ئەمنی ئامانجەکەیان کەوتە پێشەوە بەڵام لە ئەو نائارامیانە خەڵک زیانی زۆریان بەرکەوت.