وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بنەمای سەرەکی مافی ئەمریکایی ، گەمارۆدانە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: گەلی ئێران ساڵانێکی دوور ودرێژە لەگەڵ گەمارۆی زاڵمانەی ئەمریکا ڕووبەڕوو بووەتەوە.

ناسر کەنعانی لە ئینستاگرامی خۆیدا نووسی: هەر رۆژ بە بیانوویەک لیستی نوێ گەمارۆ دژی ئێران بڵاو دەبێتەوە ئەم جارە وەزیری ناوخۆ و وەزیری پەیوەندییەکان و پێنج بەرپرسی ئێرانی جارێکی دیکە لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆ دراون.

جەختیشی کرد: هەموو گەلی ئێران بێرجیاوازب ساڵانێکە لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆی زاڵمانەیان بەسەردارسەپاوە.