بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە چارەنووسی دانوستانەکان وتی: ئێستاش ئەگەر و دەرفەت بۆ ڕێککەوتن و دەستپێکردنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەیە و ئەگەر لایەنی ئەمریکی ئیرادەی سیاسی خۆی ئاشکرا بکات ئەو ئگەرە هەیە کە لە ماوەیەکی کورتدا ڕێککەوتن بکرێت و دەرفەت بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەیە.
کەنعانی سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: ئەنجامی ئاڵوگۆڕی پەیام لە ڕێگای هاوئاهەنگ کاری ئەورووپی و هەندێک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێیەوە لە ئارادایە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: کۆبوونەوەی ئەم دواییەی نەتەوەیەکگرتووەکان، دەرفەتێکی باش بۆ ئەنجامی گفتوگۆی پەراوێزی بوو و لە ڕێگای نێوەنجی و بەرپرسانی باڵای هەندێک وڵاتەوە پەیامگەلێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئاڵوگۆڕ کرا.