بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەهید عەبدوڵڵاهی، خاوەن کوڕێکی 11 ساڵان و کچێکی 19 ساڵانە و خەڵکی لوڕستان بوو.
ڕێوڕەسمی بەرێ کردنی تەرمی ئەو شەهیدە ئەمڕۆ کاتژمێر 10 ی بەیانی لە مەیدانی ئازادی سنە بەرێوە دەچێت و بەرەو زێدی خۆی خوڕماوا بەڕێ دەکرێت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزی ئینتزامی پارێزگای کوردستان وێڕای سەرەخۆشی داوای لە خەڵک کرد کە ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی ئەو شەهیدە بەشداری بکەن.