وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران سەلماندوویەتی کە لە ئەگەری هەر جۆرە دەستدرێژییەک، لە وەڵامدانەوەی توند خۆی نابوێرێت.

بە ڕاپۆتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تویتەر لە کاردانەوە بە قسەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە دژی ئێران نووسی: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، وەکوو دەسەڵاتدارانی پێشووی ئەو ڕژێمە، لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی ڕق و قین لە دژی گەلی ئێران کەڵکی وەرگرت.

ناوبراو درێژەی دا: ئەو شێوە کردەوە نواندنە شێوەی ئەوانە بۆ هەڕەشە دژی جیهان.

وتەبێژی وەزارەوتی دەرەوە جەختی کرد: ئێران سەلماندوویەتی کە لە ئەگەری هەر جۆرە دەستدرێژییەک، لە وەڵامدانەوە درەنگ ناکات.