پارێزگاری کوردستان لە کوژرانی گوماناوی سێ کەس لە ڕەوتی کۆبوونەوە نایاساییەکان لە شارەکانی پارێزگای کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا ڕایگەیاند: سەبارەت بە پرسی گیانلەدەست دانی خوالێخۆشبوو مەهسا ئەمینی بەرپرسانی باڵای ئێران لەوەانە سەرۆکی دەسەڵاتەکان، فەرمانی شوێنگیریان داوە و ئەبێ چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوە و وەڵامی ئەوان ببین.

ناوبراو ڕایگەیاند: بەداخەوە دوای گیانلەدەست دانی مەهسا ئەمینی هەندێک لە لایەنەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران هەستیان کرد کە ئەوە هەلێکە بۆ کەڵکوەرگرتنی ئاوەژۆ و دەتوانن لە ئەو دۆخەدا خۆیان بنوێنن.

پارێزگاری کوردستان وتی: لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا هێزە ئەمنی و ئینتزامییەکان لەگەڵ خۆپیشاندەران بە باشی هەڵسوکەوتیان کردووە و تەنانەت ژمارەیەکی زۆر لە ئەو هێزانە لە پارێزگاش لێیان دراوە و کەوتوونەتە نەخۆشخانە.

زارعی کووشا لە کوژرانی سێ کەس لە ڕەوتی گردبوونەوە نایاساییەکان لە شارەکانی پارێزگا هەواڵی دا و وتی: لێکۆڵینەوەکان نیشانی داوە کە ئەو کەسانە لەلایەن دوژمنانی دەسەڵات و بە چەکی جەنگی کە هیچ یەکە لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە پارێزگا کەڵکی لێوەرناگرن، تەقەیان لێکراوە و کوژراون.