بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەید سادق حسێنی فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: ئەوەی روویداوە جێی پەسەندی هیچکەس نییە و بەئەنقەست نەبووە و هەموو داخدارن.
وتیشی: من لە گەڵ پارێزگار و ژمارەیەک لە بەرپرسانی پارێزگا بەشداریمان کرد لە ڕێورەسمی تەعزیە و پرسەی خانمی ئەمینی لە سەقز و لە گەڵ بنەماڵەکەی قسەمان کرد.
سەردار حسێنی زیادی کرد: دوژمنانی نزام لەم رووداوە کەڵکی ناڕەوا وەرئەگرن و هەوڵیان دا بە چەواشەکاری و شەپۆل سواری ئاژاوە دروست بکەن بەڵام نەیانتوانی.
ڕاشیگەیاند کە داوا لە خەڵکی کوردستان ئەکەم بە سەبر و تاقەت بیر لە بابەتەکە بکەنەوە و خۆیان ببوێرن لە کۆبوونەوەی نایاسایی چونکوو لە سێبەری ئاسایش و ئەمنیەتدا کۆمەڵگادا بژیوی خەڵک دابین دەبێت.