بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی حەدادی بە ئاماژە بە فەرمانی سەرۆکی مەجلیس بە کۆمیسیۆنی کاروباری ناوخۆیی ئێران و ئەنجومەنەکان لسەر شوێنگیری لایەنەکانی ڕووداوی گیانلەدەست دانی مەهسا ئەمینی، وتی: ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی کاروباری ناوخۆیی ئێران و ئەنجومەنەکان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ نوێنەرانی هێزی ئینتزامی، پزیشکی داد و ناوەندە پێوەندیدارەکان بەڕێوە برد تا هۆکارەکانی گیانلەدەست دانی خاتوو ئەمینی تاوتوێ بکات. لە ئەو کۆبوونەوە پرسی گیانلەدەست دانی مەهسا ئەمینی و بەڵگە سەرەتاییەکان تاوتوێ کرا و کۆمیسیۆنی ئەنجومەنەکان چاوەڕوانە تا ڕای کۆتایی پزیشکی داد ڕادەست مەجلیس بکرێت.
ناوبراو درێژەی دا: هەروەها جودا لە فەراجا و پزیشکی داد داوامان لە ناوەندە پێوەندیدارەکانیش کردووە تا بەتواوەتی ڕوون ببێتەوە کە هۆکاری ئەو گیانلەدەست دانە چی بووە و ئەگەر هەڵەیەک کراوە، بەەوڕووی دەبینەوە.