هاوکات لەگەڵ بانگهێشتی بەربڵاوی مێدیا دژبەرەکان بۆ کەڵکوەرگرتنی ئاوەژۆ لە بابەتی گیانلەدەست دانی خوالێخۆشبوو "مەهسا ئەمینی" بۆ دروست کردنی ئاژاوە، لە دوانیوەڕۆ دوێنێ شەممەوە کۆبوونەوەگەلێک لە شاری تاران کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ بانگهێشتی بەربڵاوی مێدیا دژبەرەکان بۆ کەڵکوەرگرتنی ئاوەژۆ لە بابەتی گیانلەدەست دانی خوالێخۆشبوو "مەهسا ئەمینی" بۆ دروست کردنی ئاژاوە، لە دوانیوەڕۆ دوێنێ شەممەوە کۆبوونەوەگەلێک لە شاری تاران کراوە.

شوێنی کۆبوونەوە، بلواری کشاوەرز لە ناوەندی تاران بە بەشداری نزیک بە 200 کەس بوو و هەندێک لە ئەو کەسانە کە بەدوای هەلەوە بوون بە دروشمی یاساشکێنانە و هەروەها ڕووخاندنی داراییە گشتییەکان بەدوای دروست کردنی ئاژاوە لە ئاستی شار بوون.

مێدیا دژبەر و دژە شۆڕشەکان لە ئەو کۆبوونەوە بە شێوەیەکی بەربڵاو پێشوازیان کرد و بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆ و بانگهێشت کردنی خەڵک بۆ بەشداری لە ئەو کۆبوونەوەگەلە هەوڵی گەش کردنەوەی ئاگرەکەیان دا. خاڵی جێی سەرەنج دروشمگەلێک بوو کە دەوترایەوە، لەوانە: "ئەمە دوایین پەیامە، ئامانج خودی نیزامە" کە بە ڕوونی دیار بوو کە بابەتی مەهسا ئەمینی بەس بۆ ئەوانبیانوویەک بوو و دروست کردنی ئاژاوە و شڵەژاوی ئامانجی سەرەکی ئەوانە.

هاوکات لەگەڵ هەوڵ بۆ دروست کردنی ئاژاوە لە تاران، کۆشکی سپیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پاگەندەی پاڵپشتی لە ژنانی ئێرانی کردووە و داوای لە ئێران کرد کە دەست لە توندوتیژی بەرانبەر ژنان و سنووردار کردنەوەی ئازادی ئەوان هەڵبگرێت.