بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن رەحیمی سەرۆک پۆلیسی تاران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە ڕووداوەکانی هاوپەیوەند بە مەهسا ئەمینی کرد.
سەردار رەحیمی وتی: لە بنکەی پۆلیسی ئەمنیەتی ئەخلاقیدا هیچ شتێک بەناوی دەستبەسەرکردن نییە و هاوکارانی راوێژکار لە هۆڵێکدا قسە بۆ ئەو خانمانە ئەکەن کە لە بەر جل وبەرگی بێ حیجاب بانگ کراونەتە بنکەکە و رێنوێنییان دەکەن کە دەبێ یاسای وڵات لەبەرچاو بگرن.
وتبشی: مەهسا ئەمینی لە گەڵ سێ کچ و دوو پیاودا لە پارکی تاڵەقانی لە تاران لە حاڵی پیاسە کردن بوون کە پۆلیسی ئەمنیەت ئەخلاقی چاوی پێیان دەکەوێت و پۆلیس پێیان دەڵێت کە دەبێ جلوبەرگیان بە گوێرەی یاسا رێکوپێک بکەن و بێ حیجاب نەبن کە سێ کەس لەو خانمانە هەر لەوێ جلەکانیان رێک دەکەن بەڵام مەهسا ئەمینی دەگواسترێتەوە بۆ بنکەی پۆلیسی ئەمنییەتی ئەخلاقی تاکوو بەشداریی پێبکرێت لە کۆرێکی فێرکاری حیجاب و پۆلیس دەڵێت یەکێک بروات و جلوبەرگی شیاو و لەبار بهێنێت بۆ خانمی ئەمینی و دوای فێرکاری یاسایی رادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە.
سەردار رەحیمی زیادی کرد: پێنج خانمی دیکە و هاوکارێکی ئێمەش لەناو ماشینی پۆلیسدا بوونە و ئەوانیش لەگەڵیا براونەتە بنکەی پۆلیس و پێش دەستپێکردنی خولی فێرکاری هەر بەو جۆرە کە لە فیلمەکەدا دیارە ، مەهسا ئەمینی پرسیارێکی لە خانمە هاوکارێکمان کردووە و لە کاتی قسە کردن لە گەڵ ئەودا حاڵی تێکدەچێت و پۆلیس بە پەلە گواستیەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت و ئەهلی.
ئەوەشی وت کە لە هیچ شێوەیەک ئازاری مەهسا ئەمینی نەدراوە تەنانەت پۆلیسی پڵتۆکێکی لەو خاتوونە نەداوە و هەموو پاگەندەکانی ناو تۆرە کۆمەڵایەتییەکان درۆیە و دەبێ چاوەروانی راپۆرتی پۆلیسی دادوەری بین.