سەرۆکی گشتیی دادگاکانی کوردستان جەختی کرد: دەزگای داد لە کوردستان بەدواداچوونی ورد بۆ دۆسیەی مەهسا ئەمینی دەکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حسێنی رایگەیاند: سەرۆکی دەسەڵاتی دادی وڵات فەرمانی داوە لە دادگەی تاران دۆسیەی تایبەت بۆ ڕووداوی گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی بکرێتەوە.

راشیگەیاند: دادگەی پارێزگای کوردستان بە تایبەت شۆرای چاودێری و پاراستنی مافی هاووڵاتی بوونی دادستێنیی کوردستان بە شێوەیەکی تایبەت بەدواداچوون بۆ دۆسیەی مەهسا ئەمینی دەکات.

حسێنی ئەوەشی وت کە ئەنجامی کۆتایی ئەم بەدواداچوونە بۆ ڕای گشتی بڵاو دەبێتەوە و ئەگەر کەمتەرخەمب یان یاساشکێنی روویدابێت تاوانباران رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.