بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە بیست و دووهەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی ڕێكخراوی هاوکاری شانگهای وتی: هاوکاری و نزیک بوونەوە بە وڵاتانی ناوچەکە لەوانە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی شانگهای و بوونی کاریگەر لە پێکهاتەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، مەبەستی سەرەکی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی لە ساڵانی دوایی چەند لایەنەیی ئابووری و سیاسی هەڕەشەی جیدی لەسەر بووە و دەوڵەتی ئەمریکا بە زۆربێژیی تەواوەوە بەدوای سەپاندنی خواست و یاسا ناوخۆییەکانی خۆی بە سەر سیستەمی نێودەوڵەتی و وڵاتانی خاوەن سەروەری و سەربەخۆ بووە و بەکارهێنانی بەربڵاو لە کارتی گوشاری خستووەتە دەستووری کارەوە. بێ گومان، تاک لایەنەیی ئەمریکا بەدوای دواخستنی وڵاتانی دیکە ڕێگای گەشەی سەربەخۆیە.
ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە بەرانبەر تاک لایەنەیی و گەمارۆی ستەمکارانە پێویستی بە وەرگرتنی ڕێکاری نوێ و هەڵوێستی تایبەتە؛ لەوانە بازرگانی سەقامگیر لە نێوان ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە کە خۆی پێویستی بە گەشەی هاوبەشی ژێرخانەکان لە بواری ئاڵوگۆڕی دارایی، ئاڵوگۆڕی کاڵایی و ئاڵوگۆڕی داتاکان لە نێوان وڵاتەکانە.
هەروەها وتیشی کە کەناڵی گواستنەوە و ترانزیتی ئێران و هەروەها دەفرایەتی بەندەری ئێمە لە دەریای خەزەر، کەنداوی فارس، دەریای عومان و ئەقیانووسی هیند لە خزمەت بەهێز کردنەوەی پێوەندی لە ڕێکخراوی هاوکاری شانگهایە.