ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "زۆر گرنگ بوو ئەم خولە درێژ نەکرێتەوە و ببێتە دەستپێکێکی باشتر بۆ حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەداخەوە نەکرا".

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەعفەر ئیمنیکی لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هەوڵەکان بەردەوامن بۆئەوەی پەرلەمان تەمەنی خۆی بۆ ماوەیەک درێژ بکاتەوە و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنی کۆمیسیۆن پێکەوە بکرێن و لەسەری رێکبکەون".

دەشڵێت "پێشنیازی جددی هەبوون بۆئەوەی پارتی بە فرەبازنەیی رازی ببێت، لەسەر ئەو پرسە جارێ ماوین و یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام گفتوگۆ بەردەوامن و لێکتێگەیشتن هەیە، تائێستا تەنانەت یەکێتییش مۆدێلێکی تەواوی لەسەر فرەبازنەیی پێشکێش نەکردووە".