سەرچاوەیەکی ئاگاداری سیاسی لە عێراق ئاشکرای کرد کە پارتی و هاوپەیمانیی دەسەڵات بە لایەنی شیعەیان وتووە بێ سەدر بەشداریی حکومەت ناکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی سیاسی عێراق رایگەیاند: پارتی دیمۆکرات و هاوپەیمانیی دەسەڵات بە چوارچێوەی هەماهەنگی وتووە کە بەشداریی لە هیچ دەوڵەتێک ناکەن کە سەدر ڕازی نەبێت پێی.

.ئەو سەرچاوە بە شەفەق نیوزی وتووە ؛ هەڵوێستی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و ئیتیلافی دەسەڵات بە مانای وەلاوە نانی چوارچێوەی هەماهەنگی و وعستان لە بەرەی سەدر نییە.

وتیشی: پارتی و ئیتیلافی دەسەڵات بە هیچ لەونێک لە گەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی دژی رەوتی سەدر کار ناکەن بەڵکوو هەوڵ دەدەن ئەوان لە یەکتر نزیک کەنەوە.