بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ژێنرال مایکل ئێریک کوریلا، سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا وتی زۆربەی دانیشتووانی کەمپی ئەلهەول لە ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا ئەندامانی بنەماڵەی چەکدارانی داعشین کە لە ساڵی 2019 لە ناوچەی باغوز کە دوایین ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی داعش بوو، هەڵاتوون.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی هێزە کوردییەکان لە ناو کەمپی 54000 کەسی جەختی کرد ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو قەیرانە لە ڕێگای سەربازییەوە گونجاو نییە بەڵکوو تەنیا ڕێگا ڕادەست کردنەوە، چاکسازی و گەڕانەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگایە.
کوریلا کە چەند ڕۆژ لەمەوپێش سەردانی کەمپی ئەلهەولی کردبوو، زیادی کرد کە نیوەی دانیشتووانی ئەو کەمپە سەر بە داعشن بەڵام نیوەیان تەنیا دەیانەویست بگەڕنەوە ماڵی خۆیان. نزیک بە نیوەیان عێراقین، 18500 کەسیان هاووڵاتی سووریا بوون و 8500 کەسیان هاووڵاتی وڵاتانی دیکەن.
ناوبراو لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە پێتەختی ئوردن، داوای لە وڵاتانی جیهان کرد کە خێرا هاووڵاتیەکانی خۆیان لە ئەو کەمپە ببەنەوە.