وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دەستیوەردان لە پرسە ناوخۆییەکان لەوانە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستانی ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵام بە پرسیارێک لە سەر ڕوانگەی ئێران سەبارەت بە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان و ئەوەی کە ئایا ئێران لەگەڵ گرووپە کوردەکان لە ئەو بارەوە گفتوگۆی هەبووە، وتی: ئێمە لە پرسە ناوخۆییەکان لەوانە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان وەرنادەین.

ناوبراو هەروەها لە ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەڤانییەدا بە ئاماژە بە بەیاننامەی ئەم دواییەی ترۆئیکای ئەورووپا سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەنا و هێنانە ئارای پاگەندەگەلێک لەلایەن ئەوانەوە لە دژی چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران وتی: ئەو هەوڵەی ئەورووپا، هەوڵێکی ناڕاست و نەگونجاو بوو کە لە کاتێکی نەگونجاودا ئەنجام درا و وەکوو پێشتریش وتوومانە بەهۆی لێکدانەوەی ناڕاستەکانی لایەنی ئەورووپییەوە بوو.

کەنعانی هەروەها سەبارەت بە بەشداری سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و دەرکردنی ڤیزە لە لایەن ئەمریکاوە وتی: دەولەتی ئەمریکا بە پێێ ڕێککەوتننامەکانی دەوڵەت ئەرکیەتی کە بەستێنی بەشداری، بەرپرسانی وڵاتەکان و نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام خۆش بکات و لە هەمان چوارچێوەدا چاوەڕوانین کە لەسەر بەشداری ئێران لە ئەو کۆبوونەوە بەڵێنەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.