بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی وێڕای بەرزڕاگرتنی ڕۆژی نەتەوەیی سینەما، وتی: 21 ی خەرمانان وەکوو ڕۆژی نەتەوەیی سینەما لە ڕۆژژمێری ئێران تۆمار کراوە و ئەو ڕۆژەش دەرفەتێکی گونجاوە تا دەسخۆشی و ڕێز بگیردرێت لە هەموو چالاکەکانی ئەو بوارە.
سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان بە وتنی ئەوەی کە سینەما لە ئو پارێزگایە سەرەنجی تایبەتی پێدراوە، زیادی کرد: کوردستان یەکێک لە پارێزگاکانە کە بەستێنی لە بواری فەرهەنگ و هونەردا بەتایبەتی هونەری سینەما هەیە و ڕۆژانە هەواڵی درەوشانەوەی بەرهەمەکانی هونەرمەندانی ئەو ناوچە لە بواری نەتەوەیی و نێودەوڵەتی بڵاو دەبێتەوە.
ئەمین مورادی بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە پارێزگای کوردستان لە سێ شاری سنە، سەقز و بیجاڕ پەردیسی سینەمایی چالاکە، ڕایگەیاند: بە مەبەستی دادپەروەری فەرهەنگی و دابەش کردنی گونجاوی چالاکییە فەرهەنگی و هونەرییەکان، لە داهاتوویەکی نزیکدا پەردیسی سینەمایی نایسەریش دەکرێتەوە.