بەرپرسانی کوردی سووریا داوایان لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە کە یارمەتیان بدەن بۆ کۆنترۆڵی نەخۆشی کۆلێرا لە دەیرەزوور.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە پەرەسەندنی لەناکاوی نەخۆشی وەبا لە هەندێک لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردی سووریا لە ڕەقە و دەیرەزوور هەواڵیان دا. تا ئێستا سێ کەس بە هۆی ئەو نەخۆشییە گیانیان لەدەست داوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، ئەو نەخۆشییە دوای ڕاگیرانی تێکەڵ کردنی کلۆرین لەگەڵ ئاوی خواردنەوەی ئەو ناوچە ڕووی داوە. بەرپرسانی بەشی تەندروستی ئیدارەی خۆسەر لە سووریا نیسبەت بە پەرەسەندنی نەخۆشی وەبا لە بەشگەلێک لە پارێزگای ڕەقە و دەیرەزوور هۆشداریان داوە.

بەرپرسانی کورد داوایان لە ڕێکخراوەکانی فریاکەوتن و تەندروستی، لەوانە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کردووە یارمەتی پێویست بۆ ڕاگیرانی ئەو نەخۆشییە بدەن.