نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەنا بە بەیاننامەی ترۆئیکای ئەورووپی لە دژی ئێران کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەنا بە بەیاننامەی هاوبەشی ترۆئیکانی ئەورووپی لە دژی ئێران کە تێیدا پاگەندەی بێ بنەمایان لە دژی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران هێنایە ئاراوە، کاردانەوەی نیشان دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، میخائیل ئۆلیانۆف لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسی: بەڕاستی زۆر لە کاتێکی نەگونجاودا بوو. ڕێک لە چرکەیەکی هەستیار لە دانوستانەکانی ڤیەنا و لە سەروبەندی کۆبوونەوەی شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی.

شیاوی ئاماژەیە کە وڵاتانی ئەڵمانیا، بریتانیا و فەڕەنسا دوێنێ شەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا پاگەندەیان کرد کە هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی ئێران گومان و دوودڵی جیدیی سەبارەت بە ئامانجی ئەو وڵاتە سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی دروست کردووە.