بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەیاننامەی ناسازێنەر و دژی نیازپاکی سێ وڵاتی ئەورووپی سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەنا، وتی: هۆی سەرسووڕمان و داخە کە لە دۆخێکدا کە هاوکاری دیپلۆماتیک و ئاڵوگۆڕی پەیام لە نێوان لایەنەکانی دانوستان و هاوئاهەنگ کەری گفتوگۆکان بۆ یەکلا کردنەوەی دانوستانەکان لە ئارادایە، سێ وڵاتی ئەورووپی لە هەوڵێکی لادەرانەدا و بەدوور لە ڕوانگەی گەییشتن بە ئەنجام لە دانوستانەکان، هەوڵی ئاوەها بەیاننامەیەک دەدەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە نیازپاکی و ئیدارەی جیدی کۆماری ئیسلامی بۆ یەکلا کردنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بە بیر هێنانەوەی ئەو بابەتە کە پێشکەوتنی دانوستانەکان لە زۆربەی کاتەکاندا لەوانە قۆناغی دوایی، ئەنجامی داهێنان و ئایدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە.
ناوبراو زیادی کرد: هۆی داخە کە سێ وڵاتی ئەورووپی بە ئەو بەیاننامە هەڵەداوانە، هەنگاویان لە سەر ڕێگای ئیسرائیل لەسەر شکستی دانوستانەکان ناوە و ڕوونە لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئاوەها ڕوانگەیەک، ئەبێ بەرپرسیارێتی ئەنجامەکانی قبووڵ بکەن.