بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل -هەپەگە، ئاماری ٢٠چالاکییان دژ بە سوپای توركیا بڵاوكردەوە و كوژرانی چوار سەرباز و خستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی دیکەی سكۆرسكی و تێکشکاندنی دوو كامێرای حه‌رارییان ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەكەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل -هەپەگە-ا هاتووە: چەکدارەکان بە پێشه‌نگایه‌تی تیمه گه‌ڕۆكه‌كان ٢٠ چالاكیان كردووه، له‌و چالاكیانه‌دا لانیكه‌م چوار سەربازی توركیا كوژراون، هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی و دوو سیستمی كامێرای حه‌راری تێك‌شكان، گورز له دوو هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی و حه‌فاره‌یه‌ك وەشێنراوە.
ئەوەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتوو، سوپای توركیا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شەش جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی، ٧٩ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، ٣٢ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و به سه‌دان جاریش به كاتیوشا و هاوه‌ن بۆردومان كردووه.