سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە تۆمه‌تێكى مه‌ترسیدار ئاراسته‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌كات‌.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، تۆمه‌تى ئه‌وه‌ دراوه‌ته‌ پاڵ پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) كه‌ "شه‌ڕى شەڕی هێزەكانی توركیای پێناكرێت‌و بەردەوام ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ هێزەكانی توركیا چۆڵدەكات‌و هێزەكانی توركیا بەدوای خۆیاندا دێنن".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پێشتر میدیای نزیك له‌پارتى كرێكارانى كوردستان (پەکەکە) وێنەی چەند ئۆتۆمبێلێكی هێزی پێشمەرگەیان بڵاوكردەوەو ئاماژه‌ به‌وه‌كرابوو، هێزی پێشمەرگە لەناوچەی چیاكانی ئامێدی‌و زاپ ڕێگە بۆ هێزەكانی توركیا خۆشدەکات.

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە باسى له‌وه‌كردوه‌، "هێزی پێشمەرگە مافی خۆیەتی لەسەر خاكی خۆی مومارەسەی دەسەڵات‌و ئەركەكانی خۆی بكات‌و پارێزگاری لەخاك‌و خەڵكی كوردستان بكات، بەڵام پرسیار ئەوەیە هێزەكانی پەكەكە بەچ حەقێك لەسەر خاكی هەرێمن‌و دەستی هێزەكانی توركیاش بەدوای خۆیاندا ڕادەكێشن؟".

سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە په‌كه‌كه‌ به‌سەرچاوەی هەڕەشەو سەرئێشە بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان ناوده‌بات‌و ده‌ڵێت:"بەناهەق ڕێگره‌ لەئاوەدانكردنەوەی سەدان گوند".

له‌كۆتایی ڕاگەیه‌نراوه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌، "ئەگەر ململانێ‌و شەڕێكیش لەنێوان توركیاو پەكەكە هەبێت ئەوە گۆڕەپانی شەڕ دەبێ لەناوخۆی توركیا بێت