بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی ڕەمەزانی ڕایگەیاند: ئەمساڵ دوای دوو ساڵ ڕاگیران بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە، بستێن بۆ چوونی زیارەتکاران بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین لە سنوورە جیاوازەکانی ئێرانەوە لەوانە باشماخ خۆش کراوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ڕێگای گەڕانەوەی زیارەتکارانی ئەربەعینیش لە هەمان ڕێگاوە ئەنجام دەدرێت.
ڕەمەزانی وتیشی: ئەگەری میوانداری لە 20 هەزار زیارەتکار لە پارێزگای کوردستان-سنووری باشماخەوە پێش بینی کراوە.
جێگری سیاسی، ئەمنیەتی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان زیادی کرد : جەختی وەزارەتی ناوخۆ و لێژنەی ئەربەعین لەسەر چوونی زیارەتکاران بە پێی گرێبەستی واژۆ کراو لەگەڵ لایەنی عێراقییە، لە کاتژمێر 6 ی بەیانی بۆ 12 ی نیوەڕۆ.