وەزیری ناوخۆی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئێران خۆی قوربانیی تیرۆریزمی نێودەوڵەتییە، جەختی کرد: ئامادەین لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆیزم و توندڕەوی هاوکاری وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی شانگها بکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی لە چوارەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای کە بە میوانداری ئۆزبەکستان بەڕێوە دەچێت و تێیدا بابەتی هاوپەیوەند بە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆیزم، توندڕەوی، بەرەنگار بوونەوەی مادەی هۆشبەر و جۆرەکانی قاچاخ و کۆڤێد 19 تاوتوێ دەکرێت، وتی: ئامادەیی تەواومان هەیە لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و توندڕەوی هاوکاری بکەین.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی خۆی قوربانیی تیرۆریزمی نێودەوڵەتییە، جەختی کرد: ئامادەیی تەواومان هەیە لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و توندڕەوی هاوکاری بکەین.

لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوە بەیاننامەی کۆتایی لەلایەن ئەندامی سەرەکی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهایەوە واژۆ کرا.