کۆمەڵە شێعری کوردی کەڵهوڕی "لەش شەشم" نوێترین بەرهەمی دکتۆر جەلیل ئاهەنگەر نەژاد بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو کۆمەڵە شێعرە لە 82 لاپەڕە لەلایەن "بڵاوگەی دیپاچە" وە بڵاو کراوەتەوە.

دکتۆر جەلیل ئاهەنگەرنەژاد شاعێر و ڕۆژنامەڤانی ناسراوی کرماشانییە کە بەرپرسایەتی هەفتەنامەی "دەنگی ئازادی" شی لە ئەستۆیە.

ئەو شاعێرە ناسراوە کوردە لە ماوەی ساڵانی دواییدا چەندین بەرهەمی جۆراوجۆری لە بواری شێعر و وێژەی کورد و فارسی لەوانە، " ڕیەگەی کاوە"، "نەرمەواران"، "تەم"، "ڕووژ" ، "پێداچوونەوە و توێژینەوەی حەماسەی کوردی"، "تامی ڕۆژانێک کە نەهاتوون" و "خەوەکانی خانەقین" ی بڵاو کردووەتەوە. ئاهەنگەرنەژاد هەروەها خاوەنایەتی و بەرپرسیارێتی هەفتەنامەی " صدای (دەنگی) ئازادی" یشی لە کرماشان هەیە.