بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، محەمەد شەبەکی لە ڕێبەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی ڕایگەیاند: هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فتح ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە حەنانەی پارێزگای نەجەف دیدار دەکەن.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو دیدارە بۆ تاوتوێ کردنی پرسگەلێک وەکوو کۆتایی هێنان بە چەقبەستوویی سیاسی و بیستنی ڕای سەدر ئەنجام دەدرێت.
شەبەکی ڕایگەیاند: سەدر لە جووڵەکانی عامری نیشانی ئەرێنی وەرگرتووە و هەر بۆیە داوای دواخستنی خۆپیشاندانی لایەنگرەکانی کرد.
ئەو ڕێبەرەی چوارچێوەی هاوئاهەنگیە وتیشی:چوونی سەدر بۆ لای دەزگای دادوەری بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دواخستنی خۆپیشاندانەکان نیشانەیەک لە کرانەوە و چارەسەری کێشەکانە.