سوبحان یاری زۆرانبازی کرماشانی لە کێشی 79 کیلۆگرام، لە دیداری کۆتایی ئەو کێبڕکێیانە بەرانبەر موشق مکتچیان لە ئەرمینیاوە بە ئەنجامی 5 بە سفر سەرکەوت و میدالیای زێڕی بردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یاری لە خولی پێشەکی دوای پشوو لە خولی یەکەمم، 6 بە یەک بەرانبەر برایدیۆ تامپسۆنی ئەمریکی سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

ناوبراو لە خولی دوایی و لە قۆناغی یەک چوارەمی کۆتاییش توانی 8 بە سفر ئویج بکایری تورک بباتەوە و گەییشتە قۆناغی نیوەکۆتایی. یاری لە نیوەکۆتاییشدا بە ئەنجامی 9 بە 6 بەرانبەر ئوتاری ئادیشویلی لە گورجستانەوە سەرکەوت و گەییشتە قۆناغی کۆتایی.

سوبحان یاری لە کۆتایی کێبڕکێیەکاندا و لە کێشی 79 کیلۆگرامدا بە سەرکەوتن بەرانبەر ڕکابەرەکەی میدالیای زێڕی بردەوە.