لیژنەی ئامادەکاری خۆپیشاندانەکانی چوارچوەی هەماهەنگی رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانێکی جەماوەری فراوان دەکەن و داوا دەکەن پەلە بکەن لە دروستکردنی حکومەتی خزمەتی نیشتیمانی بە دەسەڵاتی تەواوەوە و لە داهاتووشدا شوێن و کاتی خۆپیشاندانەکان ئاشکرادەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لیژنەی ئامادەکاری خۆپیشاندانەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمشەو لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،"داواتان لێدەکەم ئامادەباشیتان هەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانی جەماوەری گەورە بەمەبەستی ئەوەی پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتی خزمەتی نیشتیمانی و بە شێوەیەک هەڵگرتنی ئەو ئازارانەی هەبێت کە هاوڵاتیانی عێراقی لە گرانیی ژیان و کەمیی ئاو و کارەبا چەشتویانە".

ئاماژەی بەوەشکردوە،"دەوڵەت دەوڵەتی ئێوەیە، وڵات وڵاتی ئێوەیە ئێوە ئازارتان چەشت شەهیدتان دا بۆ بەرگریکردن لێی، ئەم خۆپیشاندانانە بۆ حزبێک یان رەوتێک یان لایەنێکی دیاریکراوە نییە، خۆپیشاندانی گەلە کە دەیانەوێت دەوڵەت بپارێزن لە پێناو ژیانێکی سەلامەت و سەروەری و سەربەخۆیی، لەپێناو رزگاربون لە بێکاری و هەژاری".

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتوە،"حکومەتی ئێستا کەمتەرخەمە و کەموکورتی هەیە، ئەنجومەنی نوێنەران لەکارخراوە، دەسەڵاتی دادوەری روبەڕوی زیادەڕەویکردن بوەتەوە، هیچ کەسێک زامنی پاراستنی ناکات جگە لە یاسا و دەستور، بۆیە داواتان لێدەکەین، لە گوندەکان و شارەکانتانەوە وەرن بۆ پاڵپشتیکردن لە دەوڵەتەکەتان".

لەکۆتایی راگەیەندراوەکەشدا ئاشکرایکردوە،" لەدوای کۆبونەوەی لیژنەی ئامادەکاری، لەکات و شوێنی خۆپیشاندانەکە ئاگادارتان دەکەینەوە".

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمشەو ، وەزیری سەدر، راگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتو جارێکی دیکە خۆپیشاندانی لایەنگرانی رەوتەکەی لە شاری بەغدا دەست پێدەکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش کۆمەڵێک رێنمایی بڵاوکردەوە.