بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان ڕایگەیاند: خانمێکی کورد لە خلیسکانێی سەر سەوزەڵانی لە خولی نایانی ئێران پلەی یەکەمی وەدەست هێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جەولایی ڕایگەیاند: کێبڕکێیەکانی هەفتەی سێهەم و دوا هەفتەی خولی نایابی ئێران لە بواری خلیسکانێی سەر سەوزەڵانی لە دوو بەشی ژنان و پیاوان بە میوانداری پیستی خلیسکانێ نێودەوڵەتی دیزین بەڕێوە چوو.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو کێبڕکێیانە "سەمانە مشکاتی" خانمی کوردستانی کە لە هەفتەی دووهەمی ئەو کێبڕکێیانە توانی پلەی یەکەم وەدەست بهێنێت.

جەولایی وتیشی: ئەو وەرزشوانە کوردە لە هەفتەی سێهەمی خولی نایابیش درەوشاوەتەوە و پلەی یەکەمی مادەی مارپێچی خێرایی بەشی خانمانی بەدەست هێناوە.